كوردی / English

سه‌ره‌تـــا


بەشی وەرگرتن لە پەیمانگای کۆمپیوتەری سلێمانی ناوی خوێندکارانی وەرگیراو بۆ ساڵی خوێندنی 2013-2014 بڵاو دەکاتەوە

بەشی وەرگرتن لە پەیمانگای کۆمپیوتەری سلێمانی ئەوەی راگەیاند هەفتەی ئایندە ناوی خوێندکاران رادەگەیەندرێت
قۆناغی وەرگرتنی خوێندکار بۆ ساڵی خویندنی 2013-2014 لە پەیمانگای کۆمپیوتەری سلێمانی دەستی پێکرد.
ساڵانە بۆ زۆر کردنی زانیاریی فێرخوازان لە بواری کرداریدا، بەشەکانی پەیمانگا سەردانی دامەزراوە و کۆمپانیاکان دەکەن. بەشی نیترۆک سەردانی ئاسیاسێڵی کرد.
پەیمانگای کۆمپیوتەری سلێمانی، وەکو پیشەی هەموو ساڵێکی، لە ئاهەنگێکی ڕازاوەدا بەخێرهاتنی فێرخوازانی قۆناغی یەکەمی کرد.

کتێبی فێرکاری ویندۆزی 8 (زمان کوردی)

-

سەرەتا سپاس بۆ خوای گەورە، هەر وا هاورێێانی خۆشەویستم کە بە یارمەتی زمانەوانی و پێشنیاری باشیان کارەکەمیان باشتر کرد. .هاورێیان بۆتان کرا ئەم کتێبە بڵاو بکەنەوە تاکوو زەحمەتی ٦ مانگم بە فیرۆ نەچێت. هیوادارم بە سوود بێت ! ئەم کتێبە لە ١٠٥ پەڕە پێکهاتوە.

بوونی کۆندۆلیزارایس بە بەڕێوەبەری Dropbox هەرا دەنێتەوە.

-

دوای ئەوەی کۆندۆلیزارایسی وەزیری دەرەوەی سەردەمی جۆرج بۆش هەڵبژێرا بە بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری هەڵگرتنی پەرگە لەنێت، Dropbox، ناڕەزاییەکی زۆری لێکەوتەوە و ڕیژەیەکی بەرچاو لە بەکارهێنەران لە تویتەر و فەیسبووک داوا لەبەکارهێنەران دەکەن، دووربکەونەوە لە درۆپبۆکس.
گۆڕینی بەڕێوەبەر لە کۆمپانیاکان کاریکی زۆر ئاساییە و بەکارهێنەران هیچ گرنگی پێنادەن، بەڵام هۆکاری ئەم ناڕەزاییە، دەگەڕێتەوە بۆ پیشەی پێشووی خاتوو ڕایس.

بزانە مایكرۆ سۆفت چی بە ویندۆز Xp ئەكات.

-

لەگرتەیەكی ڤیدیۆی مایكرۆسۆفت بە ویندۆزەكەی خۆی كە زۆرترین بەكارهێنەری هەبوو ڕاتئەبوێرێت وبەشێوەیەكی كۆمیدی سووكی ئەكات بەڵام لەهەمان كاتدا هانی بەكارهێنانی ویندۆزە نوێكەی ئەدات 8.1 ئێستاش سەیركە و پێبكەنە.
ئەمە هەمووی لەدوای ئەوە دێت پشتگیری خۆی بۆ ویندۆز XP ڕاگرت.
https://www.youtube.com/watch?v=yWj_UGl_NUs

وەستانی پشتیوانی ویندۆزی ئێکس پی و ئۆفیسی ٢٠٠٣

-

ئەمڕۆ ٨/٤/٢٠١٤ مایکرۆسۆفت هەموو پشتیوانی و نوێ کردنەوەیەکی دوو بەرهەمی سەرکەوتووی (ویندۆزی ئێکس پی و مایکرۆسۆفت ئۆفیسی ٢٠٠٣) خۆی وەستاند. ئەمە مانای وایە چیتر مایکرۆسۆفت نوێکردنەوە و پینەکردنی کەلێنی پاراستن و گورزەی ڕاژەی نوێ دەرناکات بۆ ئەو دوو بەرهەمە و تەواو دایان دەخات.

لەكۆتای لیستی ستارت دانراوە.

-

لە كۆتای مایكرۆسۆفت هەستا بەدانانەوەی لیستی ستارت لە ویندۆز دواوەشان 8.1 لە دڵنیایەوە هەر وەك شێوە ئاساییە كەی جاران ئەبێت و تەنیا هەنێك گۆڕانكاری بیچوك نەبێت ئەویش لە دیزاینە.. لەگەڵ تێكەڵ كردن و گونجاندنی لەگەڵ لیستی Live Tiles بەداخەوە مایكرۆسۆفت تائێستا ڕای نەگەیاندوە كەی ئەو وەشانە بەتەواوی بڵاو ئەكرێتەوە..

گوگڵ : سیستەمی کارپێکردنی نوێ !

-

دوێنێ رۆژێکی هەرە گەورەبوو بۆ سیستەمی کار پێکردنی ئەندرۆید ! گوگڵ لە پرۆژەی نوێ خۆی بۆ کار پێکردن بە کاتژمێرە زیرەک یا خۆد هۆشمەندەکان، گوزارەشێکی بە فەرمی بڵاو کردوە. گوگڵ وتی : "کە خەریکین لە گەڵ کۆمپانیاکان ئەلەکترۆنیکی بۆ سووکتر کردن و خێراتر بوونی پرۆژەی Android Wear قسە دەکەین". گوگڵ هەوڵ دەدات کە جل و بەرگی لەبەر کردن بە ئامێرەکانی سیستەمی کار پێکردنی ئەندرۆید زۆرتر بکات. هاو بەشەکانی گووگڵ لەم پرۆژە کەڵە کۆمپانیاکانی ناسراوەی جیهان وەک سامسۆنگ ، LG، مۆتۆرلا و htc ن .

ئەمریکا خرایە لیستی دوژمنانی ئینتەنرێتەوە

-

بە پێی Poynter وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا لە لایەن ڕۆژنامەنووسانی بێ سنوورەوە کراوەتە لیستی ئەو وڵاتانەی کە بە دوژمنی ئەنیتەرنێت هەژمار کراون.
ڕیکخراوی ڕۆژنامەنووسانی بێ سنور (RWB) لە ساڵی ٢٠٠٦ وە، ساڵانە ناوی ئەو وڵاتانە دەکاتە لیستەوە کە بەربەست دەخەنە بەردەم ئازادییەکانی هاوڵاتیانیان لە بەکارهینانی ئینتەنرێت یان سنووردارکردن و سانسۆردانان لەبەردەم ئازادییەکانی تاک.

کۆرسی گۆگڵ Making Sense of Data

-

Making Sense of Data: کۆڕسێکی سەرهێڵی کۆمپانیای گۆگڵە بەخۆڕایی، کەتێیدا چەند شتێک فێردەبیت:
- فێربوونی بنچینەکانی داتا لەگەڵ پێکهاتە و ڕێکخستنی داتا.
- فیربوونی هەنگاوەکانی چاککردنی داتا.
- دروستکردن و بەکارهێنانی خشتەی بەیەکداچووی گۆگڵ.
- رێکخستن و پوختکردن و دروستکردنی هێلکاری بۆ داتا.
- فێربوونی تەکنیکی جیاوازی شیکردنەوەی داتا و لە چ کاتێک بەکاریان بێنیت.
ئەم کۆڕسە بە پاڵپشتی شارەزایانی گۆگڵ بەڕێوەدەبرێت لە ١٨ / ٣ / ٢٠١٤ تا ٤ / ٤ / ٢٠١٤. دەتوانیت لەو ماوەیەدا بە ئارەزووی خۆت تەواوی بکەیت. کۆڕسەکە دەقی وانەکان و ڤیدیۆ و چالاکی و پڕۆژە لەخۆ دەگرێت.

BIG DATA

-

'بیگ داتا' یەکێکە لەو بابەتانەی لەم کاتەدا لە دانیمارک زۆر قسەی لەسەر دەکرێت. گومان لەوەدا نییە کە خستنەبەردەست و خۆڕاییکردنی داتاسێتە بنەڕەتییەکان لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٣دا کاریگەرییەکی دیاری هەیە لە بەرزبوونەوەی ڕادەی بەکارهێنانی ئەم داتایانە و هەوڵدان بۆ بەستنەوەیان بەو داتایانەوە کە دەزگا و کۆمپانیا جیاوازەکان خۆیان بەرهەمی دەهێنن.

Whats App کێشەی بۆ دروستبوو

-

دوای ئەوەی خزمەتگوزاری پەیامناردن Whats App لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووە لەلایەن فەیسبووکەوە کڕدرا بە بڕی ١٩ ملیاردۆلار، هەنووکە لە دوێنێ شەممەوە بەکارهێنەرانی تووشی کێشە بوون و ناتوانن پەیامەکانیان بنێرن.
ئەم کێشەیەش بۆ چەند کاژێریک بەردوام بووە و هەژماری فەرمی Whats App لە توویتەر ئەم هەواڵەیان پشتراسکردۆتەوە و داوای لێبوردنیان لە بەکارهێنەران کردووە.

Copyright 2012 - by www.sulycom.net